ڤیدیۆ: چین درێژترین پردی هه‌ڵواسراو له‌سه‌ر ئاستى جیهان ده‌كاته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 10/10/2019‌ :: 148‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


چین له‌ ناوچه‌ى هوبی له‌ ناوه‌ڕاستى وڵاته‌كه‌ درێژترین پردى هه‌ڵواسراوى له‌ جیهان كرده‌وه‌ كه‌ پێكدێت له‌ دوو نهۆم و  درێژیه‌كه‌ى 4.13 كیلۆمه‌تره‌.

نهۆمى سه‌ره‌وه‌ى پرده‌كه‌  پێكهاتووه‌ له‌ شه‌ش ساید و رێگه‌به‌ لێخوڕینى ئۆتۆمبێل به‌خێرایی 80 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌دات، نهۆمی دووه‌م  شه‌ش سایدى هاتوچۆی هه‌یه‌ وخێرای رێگه‌پێدراو 60 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێكدا.

له‌ نهۆمى سه‌ره‌وه‌ چین دوو رێڕه‌وى پیاده‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانیكه‌ران چێژ له‌و دیمه‌نانه‌ وه‌رگرن كه‌ له‌سه‌ر ده‌ریایی یانگتسی هه‌یه‌، نهۆمى ژێره‌وه‌ له‌بری پیاده‌ رێڕه‌و بۆ پاسكیل ته‌رخانكراوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چینى بڵاویكردۆته‌وه‌ "ئه‌م پرده‌ ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغی و باشتركردنى ژێرخانى ئابوری شاره‌كه‌". 

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure