لەم وڵاتە هاوسەرگیری لەگەڵ مردوودا دەکرێت

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 628‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

بێگومان فرەنسا یەكێكە لە وڵاتە جوانەكانی دونیا بەتایبەت پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە، پاریس وایكردووە ساڵانە بە ملیونەها گەشتیار  سەردانی بكەن و جوانی  و پێشكەوتن و رۆشنبیری ئەو وڵاتە ببینن.


بەڵام فرەنسا دیوێكی تری هەیە كە زۆربەمان نایزانین و چەند راستیەك هەیە كەم كەس دەیزانێت  بۆ نمونە  هاوسەرگیری لەگەڵ مردووەكان  و ئاڵا سپییەكەیان.
لێرەدا باسی چەند راستێكی نەزانراوی ئەو وڵاتەتان بۆ دەكەین.

1. مەسعەد نییە 
كاتێك هیتلەر لە شەری جیهانی دووەم  سەردانی  پاریسی كردووە، دەچێتە سەر تاوەری ئیڤڵ  لەو كاتەدا فرەنسیەكان كارەبای تاوەرەكە دەكوژێننەوە كە دواتر هیتلەری ناچار بوو  لەرێگەی پلیكانەكانەوە بچێتە سەر تاوەرەكە.

2. یەك نیشانەی وەستان 
تەنها یەك نیشانەی وەستان لە دەروازەی پاریس هەیە پێچەوانەی هەموو شارەكانی جیهان كە بە سەدان نیشانەی لەو جۆرەی تێدایە.

3. پاداشتی خێزانەكان 
حكومەتی فرەنسا مەدالیا دەداتە  ئەو خێزانانەی سەركەوتوبون لە پەروەردەكردنی منداڵەكانیان  وەك هاندانێك بۆ خێزانەكانی تر.

4. هاوسەرگیری لەگەڵ مردوو دا 
 هۆكارەكە هەرچیەك بێت حكومەت رێگەتپێدەدات هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێكی مردوو بكەیت، بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە دەبێت نامەیەك بۆ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بنوسیت و هۆكارەكانی بۆ روونبكەیتەوە و چاوەڕێی وڵامەكە بیت.

5. ئیمپراتۆریەتی فرەنسی 
لە سەردەمێكدا ئیمپراتۆریەتی فرەنسی كۆنترۆڵی 10% ی رووبەری جیهانی كردبوو.

6.  كەمترین ماوەی حوكمكردن 
پاشا لویسی نۆزدەیەم  تەنها ماوەی 20 خولەك حوكمی ئەو وڵاتەی كرد.

7. ئاڵای سپی 
فرەنسا ئەو ئاڵایەی ئێستا دەیبینین نەیبوو، تەنها ئاڵای سپی بەكاردەهێنا كە پارچە قوماشێك بوو  ئەو ئاڵایە لەماوەی 1814 بۆ 1830 بەكار دەهێنرا. 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure