دەركەوتنی چەند تەنێكی نامۆ لەئاسمانی ئەمریكا

هەمەڕەنگ :: 10/10/2019‌ :: 304‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە جیهاندا چەند گرتە ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوە كە تێیدا كۆمەڵێك تەنی نامۆ دەردەكەوێت كە ژمارەیان 14 تەنە و لەكەنارە ئاوییەكانی ئەمریكا دەفڕن.

لەو ڤیدیۆیەی تێیدا چەند تەنێكی نامۆ و نادیار و روناك لە ئاسمانی ئاوترا بانكس لە ویلایەتی نورس كارولینا دەردەكەون بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاوبۆوە و لەسەر یوتیوب زیاتر لە 500 هەزار بینەری هەبووە.

هەندێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەڵێن: ئەو ڤیدیۆیە لە نزیك شوێنێكی سەربازی لەو ناوچەیە گیراوە  كە دەكەوێتە دووری 200 كیلۆ مەتر لە باكووری ناوچەی ئاوتر بانكس.
وتەبێژێكی سەربازی ئەو ناوچەیە  بۆ پێگەی فۆكس 10  رایگەیاندووە ئەو رۆژەی ڤیدیۆكە تۆمار كراوە هیچ فڕۆكەیەك لە ئاسمان نەبووە.  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure