ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م په‌نجه‌یه‌یان درێژه پێویسته چیبكه‌ن؟
هەمەڕەنگ ::
10/10/2019 :: 1735 جار بینراوە
دواڕۆژ
ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵك په‌نجه‌ى ته‌نیشت پهنجهگهورهى قاچیان له پهنجهگهورهى قاچیان درێژتره، به‌ڵام زۆر گوێى پێناده‌ن و وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ زیانێكى نیه.
له‌راستیدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌و پهنجهیهى قاچیان له په‌نجه گه‌وره‌یان درێژتره، له‌كاتى رۆیشتن و راكردندا به‌هۆى درێژى ئه‌و پهنجهیهیانهوه گرفتى ئازارى پێیه‌كانیان و په‌نجه‌كانى پێیان بۆ دروستده‌بێت كه ئه‌مه‌ش له‌دوایدا ده‌بێته هۆى هه‌وكردن.
ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌نجه‌كانى پێیان به‌م شێوه‌یه‌یه پێویسته ئه‌و جۆره پێڵاوانه له‌پێبكه‌ن كه پێشه‌كه‌یان رێكه و كه‌مێك بۆشى تێدایه، بۆئه‌وه‌ى جووڵه‌ى په‌نجه‌كانیان ئاسان بێت و ئه‌و پهنجهیهى كه له په‌نجه گه‌وره درێژتره ئازارى پێنه‌گات و به‌هۆى ئه‌و په‌نجه‌یه‌وه ئازار به پێیه‌كانیان نه‌گات.
وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پێداچوونەوە؛ئەڤین