كچێك ئامادەیە بەرامبەر 100 هەزار دۆلار ئەم کارە بکات

هەمەڕەنگ :: 10/10/2019‌ :: 2929‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

 ئیلانا مودجانی تەمەن 29 ساڵ  بۆ دەستكەوتنی 100 هەزار دۆلار  ئامادەیە بۆ ماوەی ساڵێك دەستبەرداری مۆبایلەكەی بێت.

كۆمپانیای ڤیتامین ووتر،  چاڵنجێكی نوێی راگەیاندووە و هەتا ئێستا بەهەزاران كەس بەشداریان تێدا كردووە، یەكێك لەو بەشداربووانە "مودجان"ە كە نووسەرە، تائێستا مودجان 8 مانگی ئەو چاڵنجەی تێپەڕاندووە و سەرەڕای قورسیەكەی مودجان دەڵێت "زۆر خۆشە".

ئەو نووسەرە ئەمریكیە دەڵێت: "دوای چاڵنجەكەش بەردەوام دەبم و ناگەڕێمەوە بۆ بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكان، چونكە كات بەفیرۆ دەدات و دەبێتە هۆی ئاڵودەبوونی پێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان".

مودجان بۆ ئەو چاڵنجە مۆبایلە ئایفۆن 5 ئێسەكەی بە مۆبایلی كیو كێرا گۆڕیوە كە دەتوانێت تەنها پەیوەندی بكات و نامە بنێرێت، سەرەڕای ئەوەی رێگە بە ناوبراو دراوە لاپتۆپ و كۆمپیوتەر و ئەو ئەمێرە تەكنەلۆجیا پێشكەوتوانە بەكاربهێنێت وەك ئەمازۆن ئیكو.

 

ب: ن.ر

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure