پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 10/10/2019‌ :: 4509‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ
زۆر هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تى ده‌كه‌یت و هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌یت و تێده‌كۆشیت بۆ باشتر بوون، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى ده‌یكه‌یت ئه‌نجامیان ده‌بێت و سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت.

گا
گوێ بۆ قسه‌ بێئومێدكه‌ره‌كانى كه‌سانى تر مه‌گره‌، له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت زیاتر خۆت ماندوو مه‌كه‌.

دووانه‌
توانایه‌كى زۆرت هه‌یه‌ له‌ قسه‌كردندا، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت زۆر پشتت پێببه‌ستێت له‌ چاوپێكه‌وتنه‌ فه‌رمییه‌كانى كاردا.

قرژاڵ
تۆ كه‌سێكى زۆر وردى له‌ كاره‌كه‌تدا، هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ى پێتى ده‌سپێرن زۆر به‌باشى و له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت.

شێر
له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت پله‌ت به‌رزده‌كرێته‌وه‌ و ده‌ستخۆشیت بۆدێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش واتلێده‌كات له‌مه‌ودوا هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تى زیاتر بكه‌یت.

فه‌ریك
هیوات زۆره‌ و ئیراده‌ت به‌هێزه‌، به‌وه‌ش به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كاندا زاڵده‌بیت و ده‌گه‌یت به‌ ئامانجه‌كانت و خه‌ونه‌كانت دێنیته‌دى.

ته‌رازوو  
به‌هۆى پشتگوێخستنى خۆته‌وه‌ كاره‌كانت كه‌مێك خاو ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ چاكى بكه‌یته‌وه‌ تا كات دره‌نگ نه‌بووه‌ و له‌ده‌ست نه‌چووه‌.

دووپشك 
ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هاوكارێكته‌وه‌ هاوكارى ده‌كرێیت بۆ تێپه‌ڕاندى كارێك كه‌ زۆر قورسه‌ و له‌تواناى خۆت به‌ده‌ره‌.

كه‌وان 
ئه‌مڕۆ كارێكت پێده‌سپێردرێت بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ به‌ته‌نیا ئه‌نجامى بده‌یت و داواى هاوكارى له‌ كه‌سانى تر نه‌كه‌یت چونكه‌ خۆت به‌توانایت و ده‌توانیت ئه‌نجامى بده‌یت. 

گیسك 
ئه‌مڕۆ هه‌لێكت بۆ ڕێده‌كه‌وێت، له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ به‌ده‌ستدێنێت و ڕه‌زامه‌ندى خاوه‌ن كاره‌كه‌ت به‌ده‌ستدێنیت به‌ سه‌رنجه‌كانت.

سه‌تڵ  
كه‌مێك شپرزه‌ ده‌بیت و بیر له‌ شتێك ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌ست نیه‌، بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ زیاتر به‌ئاگا بیت بۆ پاراستن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنى كاره‌كه‌ت.

نه‌هه‌نگ 
ئه‌مڕۆ هه‌ندێك شتى نوێ له‌ كاره‌كه‌تدا ئه‌نجامده‌ده‌یت و سه‌ركه‌وتنى به‌رچاو به‌ده‌ستده‌هێنیت و به‌ره‌وپێش ده‌چیت، به‌ڵام پێویسته‌ زۆر كارى زیاده‌ و زیاد له‌پێویست ئه‌نجام نه‌ده‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆر ماندووت ده‌كات و پێوستت به‌ هه‌ندێك پشوو هه‌یه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure