6 رێگە بۆ کۆتایی هێنان بە پرخەی شەوان

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 575‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ، سۆران نورەدین
ئایا دەزانیت %45 خەڵک لەکاتی خەودا دەپرخێنن، کە ئەمە رێژەیەکی زۆر بەرزەو دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسانی چواردەورت لەکاتی پشووداندا، ساڵانە چەندین ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەرکردنی پرخە خەرج دەکرێت بەڵام هێشتا هەندێک کەس نەیانتوانیوە سود لەو چارەسەرانە وەربگرن. 


پرخە کاتێک روودەدات کە هەوا بە ئاسانی ناتوانێت بگاتە سییەکان، بەمەش جەستە فشارێکی زیاتر دەکات بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین و ئەو دۆخە دەبێتە هۆی دەنگێکی ناخۆش کە بە پرخە ناسراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە پرخە دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەک لە داهاتوودا وەک بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، خەمۆکی و لە هەندێک لە حاڵەتەکاندا نەخۆشی شەکرە. 

ئێمە لێرەدا 6 رێگەت پێدەڵێن بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئاسانترین شێوە کۆنتڕۆڵی پرخەی شەوانت بکەیت. 

1- بەکارهێنای ئەو لاستیکانەی کە دەبێتە هۆی کردنەوەی رێڕەوی هەوای لوت، لە زۆرێک لە دەرمانخانەکاندا دەستدەکەوێت. 

2- بەکارهێنای ئەو لاستیکانەی کە دەخرێتە نێو دەمەوە، کە دەبێتە ئاسان کردنی رێڕەوی هەوا لەنێو دەمدا- ناهێلێت زمان بە مەڵاشوەوە بنوسێت لەکاتی خەودا. 

3- گۆڕینی شێوەی نوستن، گەر تۆ کەسێک کە زۆر بە پشتدا پاڵدەکەویت، هەوڵبدە ئەمجارە لەسەر یەکێک لە لاکانت بخەویت، چونکە ئەمە کرداری هەناسەدانت ئاسانتر دەکات و ناهێلێت بپرخێنیت. 

4- پێش خەوتن بەهەموو جۆرێک لە خواردنەوە کحولییەکان و ئەو خواردنەوانە دوربکەوەرەوە کە کافاینی تێدایە، لەگەڵ ئەو دەرمانانەی کە جەستە هێور دەکەنەوە، چونکە ئەمانە دەبێتە خۆی زیادکردنی پرخە لەکاتی خەودا. 

5- ئەو جۆرە قەترانە بەکاربهێنە کە دەبێتە هۆی کردنەوەی رێڕەوی لوت لەکاتی خەودا، بەڵام لەژێر چاودێری پزیشکدا بەکاریبهێنە. 

6- دواجار گەر هەموو رێگەکان سەرکەوتوو نەبوو دەتوانیت بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکەکەتدا بە نەشتەرگەری ئەو کێشەیەت بۆ چارەسەر بکات و ڕزگارتبێت لە پرخاندن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure