بۆچی نابێت هەموو رۆژێک قژ بشۆریت؟

هەمەڕەنگ :: 09/10/2019‌ :: 1328‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ


پسپۆران ئامۆژگاری دەدەن زیادەڕەوی لە قژ شتندا نەکەین، چونکە ئەو مادەیەی بێخی سەر دەری دەدات رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پاراستنی قژ لە وشکبوونەوە.

 
رێژەی ئەم دەردراوانە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە، هەربۆیە چەندین جۆر قژی وەک ئاسایی و وشک و چەور هەیە.

پسپۆران ئامۆژگاری دەدەن بە شێوەیەکی رۆژانە قژمان نەشۆین، چونکە دەبێتە هۆی خوران و کڕێش و رووتانەوەی قژ، بەڵام ئەگەر بەهۆی بواری کارەکەتەوە قژت زۆر دەشۆیت وەک کارمەندەکانی بواری ئامادەکردنی خۆراک و پزیشکی و راهێنەری وەرزشی ئامۆژگاریت دەکەین، شامپۆیەک هەڵبژێریت لەگەڵ جۆری قژدا بگونجێت ولەهەمان کاتدا بەلسەم و ماسکی تایبەت بۆ بەهێزکردنی قژ و پاراستنی بەکاربهێنە.

ئا. س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure