وێنە: کەسێک بەرێکەوت لەژێر خاکدا شتێکی سەیر دەدۆزێتەوە

هەمەڕەنگ :: 09/10/2019‌ :: 10804‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
 
له‌ رووداوێكدا كه‌ رەنگە دووبارە بوونەوەی ئەستەم بێت هاووڵاتییەکی بەریتانى ملوانكه‌یه‌كى ئاڵتونى دۆزیه‌وه‌ كه‌ مێژووەکەی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ چاخى (برۆنزی) و ته‌مه‌نى نزیكى 4 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌ و نرخه‌كه‌ى له‌ ئێستادا ده‌گاته‌ 11 هه‌زار جونه‌ى ئیستەرلینى  و له‌ڕێگەی ئامێری دۆزینه‌وه‌ى كانزاكان دۆزراوه‌ته‌وه‌.


رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى بڵاویكرده‌وه‌ بیلی فوجان كه‌ هاووڵاتێكى بریتانیه‌ توشی شۆك بووه‌ كاتێك ئه‌و ملوانكه‌یه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ عه‌یار 22 له‌ نزیك كێڵگه‌یه‌كى  نزیك شاری  وایتهافون  له‌ كمبریا له‌ ئینگلته‌را.

فوجان له‌سه‌ره‌تادا  وای ده‌زانى عەڵقەیەکی خۆ هەڵواسینە بە چیاکاندا بەڵام به‌های راستى نه‌زانیوه‌ تا وێنه‌كه‌ى بۆ هاوڕێیه‌كى ده‌نێرێت و دواتر هاوڕێكه‌ى پێی ده‌ڵێت: كه‌ ئه‌مه‌ ئاڵتونه‌ و دواتر فوجان پارچه‌ ئاڵتونه‌كه‌  ده‌باته‌ لای زێرینگه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا دەبێتەوە   پێی دەڵێت كه‌ئه‌مه‌ ئاڵتونه‌ و نرخه‌كه‌ى 11 هه‌زار جونەیە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure