توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات پێش 12 هەزار ساڵ چۆن ژیان لەسەر زەوی کۆتایی هاتووە

هەمەڕەنگ :: 10/10/2019‌ :: 669‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: توێژینەوە

دواڕۆژ

توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ده‌رباره‌ى سروشتى دروستبوونى هه‌ساره‌ى زه‌وى و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى  كه‌ به‌سه‌ریدا هاتووه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌توێژینه‌وه‌ نوێیه‌دا كه‌ له‌م دوایانه‌دا ئه‌نجامدراوه‌ ئاشكرای ده‌كات  هه‌سارەیه‌كى گه‌وره‌ 12800 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خۆی كێشاوه‌ به‌زه‌ویدا و بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ى زیانێكى  زۆر به‌ر گیانله‌به‌ره‌كان و هه‌روه‌ها مرۆڤیش  بكه‌وێت.


رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى بڵاویكردۆته‌وه‌،  به‌ركه‌وتنى ئه‌و هه‌سارە زه‌به‌لاحه‌ بۆته‌ هۆی لەناوچوونی ژماره‌یه‌كى زۆری گیانله‌به‌ران و هه‌روه‌ها كه‌شوهه‌وای گۆڕیوه‌ و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ هه‌ندێك له‌ زانایان  له‌ باكووری بیرتوریا له‌ باشووری ئه‌فه‌ریقا ئه‌و خۆڵه‌ كۆنه‌یان شیكردۆته‌وه‌ و رێژه‌یه‌كى زۆری بلاتینى تێدابووه‌ كه‌ پاڵپشتى ئه‌و بۆچونه‌ ده‌كات.
ژماره‌یه‌ك زانا پێیان وایه‌ چاخی به‌سته‌ڵه‌ك بۆته‌ هۆی لەناوچوونی ده‌یان گیانله‌به‌ری شیرده‌ر و ئاژه‌ڵی كێوى زه‌به‌لاح و ئه‌و پلاتینه‌ى كه‌ له‌ناو خۆڵه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵگەیەکی ئاشكرای پاشماوه‌ى نه‌یزه‌كه‌ كه‌ به‌ر زه‌وى كه‌وتووه‌.

دكتۆر ساكری له‌ زانكۆی جوهانسبرج و پرۆفیسۆر لویس سكوت له‌ زانكۆی فری ستیت ده‌ڵێن:  ئه‌و دۆزینه‌وه‌ نوێیه‌  پاڵپشتى  ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌كات، به‌ڵام به‌ به‌ڵگه‌ی كه‌مه‌وه‌ ئه‌ویش گۆڕینى كه‌شوهه‌وا و له‌ناوچونى زۆرێك له‌ ئاژه‌ڵانه‌.

دكتۆر ساكری ده‌ڵێت: ئه‌م توێژینه‌وه‌ نوێیه‌ ئاشكرای ده‌كات  دوای چاخی به‌سته‌ڵه‌ك  زۆربه‌ى شیرده‌ره‌كان له‌ ئه‌مریكای باكوور و باشوور و ئه‌وروپا  له‌ناوچوون.

وتیشی: ئه‌و نمونه‌یه‌ى له‌ باشووری ئه‌فه‌ریقا وه‌رگیراوه‌ له‌گه‌ڵ نمونه‌كانى تر كه‌ له‌ جیهان دۆزراوه‌ته‌وه‌ شی ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى راستیه‌كان بزانین.  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure