قرشێکى زەبەلاح هێرش دەکاتە سەر بەلەمێک.. ڤیدیۆکەى ببینە

هەمەڕەنگ :: 09/10/2019‌ :: 3608‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا قرشێکى سپى زەبەلاح هێرشێکى لەناکاو دەکاتە سەر بەلەمێک و ترس و دڵەراوکى دەخاتە دڵى سەرنشینانی بەلەمەکە.


ئەو قرشە درێژییەکەى 12 مەتر بووە و لە کەنداوى سیبنسەر لە ئوسترالیا هێرشێکى کردۆتە سەر بەلەمى راوچییەک و وەک دەبیندرێت لە پڕێکدا لە ژێر ئاوەکەوە دەردەکەوێت و پاشان بە ددانەکانى هەوڵدەدات گاز لەو بەلەمە بگرێت و پاشان خۆى وون دەکات. 

لە کۆتاییدا جارێکى دیکە دەردەکەوێتەوە وبەهەمان شێوە هەوڵدەدات ئەو بەلەمە بەددانەکانى بشکێنێت و هێرش بکاتە سەر راوچییەکان بەڵام هەوڵەکانى بێسوود دەبن و بەلەمەکە جێدەهێڵێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure