چۆن بتوانین ماسى فرێش و کۆن لە یەکترى جیابکەینەوە؟

هەمەڕەنگ :: 09/10/2019‌ :: 402‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پسپۆرانى بوارى خۆراک لە دامەزراوەى ( روس کاچیستفۆ )ى روسى ئاشکرایانکرد، کە شێوازێک هەیە بۆ ناسینەوەى ئەو ماسییانەى کە کۆنن و چەند جارێک لە بەفرگردا هەڵگیراوون.


کاتێک ماسى بەستوو دەکڕیت، پێویستە تێبینى شێوە و بەروارى بەسەرچوونى بکرێت، جگە لەوەش پیویستە پلەى ساردکەرەوەکەى 18 پلە ژێر سەدى بێت، بە پێچەوانەوە تەندروست نییە و لە کاتى دەرکردنى ماسى بەستوو پێویستە بەلێدان بەفرەکەى قەدى لێنەکرێتەوە و بە نەرمى بەفرەکە لەسەرى هەڵبگیرێت.

ئەوەشیان خستەروو، کە ئەو ماسییانەى چاویان لێڵە و کلکیان تێک چووە فرێش نین و چەند جارێک دووبارە خراونەتە ناو ساردکەرەوە، بۆیە پێویستە لەسەر کڕیاران ئاگاداربن و بە شێوەى هەڵنەخەڵەتێندرێن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure