کۆمپانیایەک ئەم کارە بە خۆڵەمێشی مردوو دەکات

هەمەڕەنگ :: 09/10/2019‌ :: 449‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

کۆمپانیاى (ئەلگۆردانزا) کە بارەگاکەى لە سویسرایە راگەیاندنێکى سەرنجڕاکێشى بڵاوکردەوە. بەپێى راگەیاندنەکە هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت لەڕێى ئەو کۆمپانیایەوە خۆڵەمێشى مردووەکەى بکات بە ئەڵماس و بۆ هەمیشە پێوەى بێت.

 
کۆمپانیاى ناوبراو لە ساڵى 2016ەوە دەستى بە کار کردووە و تا ئێستا نزیکەى هەزار پارچە ئەڵماسى بەرهەم هێناوە و فرۆشتویەتى. بیرۆکەکە هێندە بە گەرمى پێشوازى لێ کراوە کە کۆمپانیاکە چەندین لق و بارەگاى لە وڵاتانى دیکەى جیهاندا کردووەتەوە.

بیرۆکەى ئەم داهێنانە گۆڕینى کاربۆنى خۆڵەمێشى جەستەى سووتێنراوى مردووەکەیە بۆ ئەڵماس و ئیتر دەتوانرێت بۆ هەموو شوێنێک کەسەکە ئەو ئەڵماسەى پێوە بێت کە لەڕاستیدا خۆڵەمێشى مردووە خۆشەویستەکەى خۆیەتى.

جەستەى مرۆڤى مردوو دواى سوتاندن نزیکەى چوار کیلۆ و نیو خۆڵەمێشى لێ دەمێنێتەوە کە تەنیا بەشێکى بچووکى ئەو بڕە خۆڵەمێشە بریتییە لە کاربۆن. گۆڕینى ئەو کاربۆنە بۆ پارچەى ئەڵماس نزیکەى 4 مانگى پێدەچێت کە لە بارودۆخێکى تایبەتدا مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت بۆ ئەوەى ئەڵماسێکى شینى لێ درووست ببێت.

کۆمپانیاکە دەڵێت نرخى ئەو پارچە ئەڵماسە بەدەستهاتووە سەدان هەزار دۆلار دەبێت، کۆمپانیاکە بەشێوەى گوارە یان ئەنگوستیلە یان ملوانکە پێشکەشى خاوەن مردووەکە دەکات.

پ گ ژ



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure