بەهەزارەها بەكارهێنەری مۆبایلی سامسۆنگ لە مەترسیدان

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 564‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گۆڤاری فوربسی ئەمریكی بڵاویكردەوە سامسۆنگ ئەم هەفتەیە  هەبوونی چەند بۆشاییەکی ئەمنی كە كاریگەری لەسەر جۆرەكانی سامسۆنگ گالاكسی دروست كردووە ئاشكراكردووە.

 
 بەپێی كۆڤارەكە  ئەو بۆشاییانە تووشی مۆبایلەكانی ئێس 8 و ئێس 9 و ئێس10 و ئێس 10 ئی و ئێس 10 پڵاس و ئێس 10 5 جی و نۆت 9 و نۆت 10 و نۆت 10 پڵاسس بۆتەوە.
هەروەها باسی سێ بۆشایی كردووە كە ژمارەیان دەگاتە 21  و پلەی مەترسیەكەیان لەڕادەبەدەرە و باسی هەبوونی 17 كێشە دەكات كە پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە و 2 كێشەش لەناو سیستمی كاركردندا هەیە.
گۆڤارە ئەمریكیەكە ئامۆژگاری دابەزاندنی بەرنامە نوێكان دەدات  بۆ كەمكردنەوەی ئەو مەترسیانە  لەوانە هاككردنی سیستمەكان، سامسۆنگ پێشتر رایگەیاندووە زیاتر لە یەك ملیۆن مۆبایلی نۆت 10ی فرۆشتووە بە كوریای باشور كە بە سیستمی تەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەم كار دەكات.
چاودێران دەڵێن سامسۆنگ سوود لە سزاكانی ئەمریكا وەردەگرێت كە لسەر هواوی دایناوە.
هەرچەندە قازانجەكانی ساڵ بەساڵ كەمتر دەبێتەوە و چاوەڕوان دەكرێت بۆ ساڵی داهاتویش بەهەمان شێوە بێت.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure