هەژارێک بەهۆی ئەم کارەوە بە یەک شەو بوو بە ئەستێرەیەکی ناسراو

هەمەڕەنگ :: 09/10/2019‌ :: 1421‌ جار بینراوە
dwarozh
ره‌نو مۆندال و شادبوونەوەی بە خێزانەکەی | وێنە: ئیندپێندت


دواڕۆژ

 
ره‌نو مۆندال ئه‌و ژنه‌ هه‌ژاره‌یه‌ كه‌ به‌هۆی ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ یه‌ك شه‌و بوو به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراوی سه‌ر ئینته‌رنێت و له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا به‌ خێزانه‌كه‌ی شاد بووه‌وه‌ و بوو به‌ هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو و گۆرانیی بۆ فیلمی هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو تۆمار كرد.
ره‌نو مۆندال كه‌ له‌ وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ په‌یداكردنی بژێوی گۆرانی ده‌ڵێت و ده‌رۆزه‌ ده‌كات، به‌ رێكه‌وت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ گۆرانییه‌كه‌ی تۆمار كرا و دوای ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه‌، بوو به‌ هۆكاری گۆڕانێكی گه‌وره‌ له‌ ژیانیدا.
بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ وایكرد ره‌نو بتوانێت بۆ یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ (سواتی)ی كچیدا بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی له‌دایكبوونییه‌وه‌ و به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی ره‌نو له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌كتریان نه‌بینیبوو.
گۆڕانكارییه‌كی تری گه‌وره‌ كه‌ ئه‌م ناوبانگه‌ له‌ ژیانی ره‌نودا ئه‌نجامی دا ئه‌وه‌ بوو كه‌ هیمش ریشامیای هونه‌رمه‌ندی ناسراوی هیندستان داوای لێ كرد گۆرانییه‌ك بۆ فیلمه‌كه‌ی بڵێت و به‌وه‌ش ره‌نو به‌خێرایی بوو به‌ هونه‌رمه‌ندێك له‌ ئاستی ئه‌ستێره‌كانی هونه‌ری هیندیدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure