زیانێکی تری پەبجی لەسەر گەنجانی عێراق ئاشکرادەکرێت

هەمەڕەنگ :: 11/10/2019‌ :: 342‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


یارى پەبجی یەکێکە لەو یارییانەى وڵاتانى جیهان بەگشتى و وڵاتانى عەرەبى بەتایبەتى بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە و لە پێناوى بەدەستهێنانى چەک و کەرەستەى تایبەت بۆ کوشتنى ئەو دوژمنە وەهمییە پارەیەکى زۆر لەو پێناوەدا خەرج دەکرێت و بەفیڕۆ دەدرێن.

 

بەپێی راپۆرتێکى تایبەت، بەکارهێنەرانى ئەو یارییە لە رێگاى کارتى بانکییەوە چەک و تەقەمەنى تایبەت بەو یارییە دەکڕن، بەڵام لە هەندێک وڵاتانى وەک عێراق و سوریا ئەو کارتە بانکییە بەردەست نییە و بەکارهێنەران لە رێگاى کارتێکى تایبەت بە گوگل پلەیەوە چەکەکان دەکڕن و نزیکەى 100 دۆلار مانگانە بۆ ئەو یارییە خەرج دەکەن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە سەرەڕاى ئەوەى  ئابوورى ئەو دوو وڵاتە زۆر لاوازە و بەردەوام لە قەیرانى سیاسى و داراییدان، لەگەڵ ئەوەشدا ئاسانکارى بۆ گەنجان دەکرێت و بڕێکى زۆر لەو کارتە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن و بازاڕیان گەرمە.

 

وە: ئاکۆ زەنگەنە
ب: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure