چۆن منداڵەكەت لەكاتی بەكار هێنانی ئەنتەرنێتدا دەپارێزیت

هەمەڕەنگ :: 15/10/2019‌ :: 353‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هەمیشە دایكان و باوكان دەیانەوێت منداڵەكانیان لە هەموو مەترسیەكان بپارێزن بەتایبەتی دوای پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا پێشتر دایكان و باوكان رێنماییان دەدایە منداڵەكانیان كاتێك دەچوونە دەرەوە بۆ نمونە لەگەڵ كەسانی نەناسراو قسە مەكە لەگەڵ كەسێك مەڕۆ كە نەیناسی و هەتا دوای.

 
بەڵام لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا  ئێستا ئاسۆكانی منداڵان بەرفراوانتر بوون و دەتوانن بچنە ناو جیهانێكی خەیاڵی كە لە جیهانی راستەقینە مەترسیەكانی كەمترنییە  و لێرەدا دایكان و باوكان هەست بە بەرپرسیاریەتی زیاتر دەكەن.

بەڵام هەر چۆنێك بێت ئەمە پرسێكی ئاسان نییە چونكە دەبێت كەسێكی ئەوەندە شارەزا بیت بزانی چ ئامۆژگاری و رێنماییەک دەربارەی ئەنتەرنێت دەدەیت بە منداڵەكەت و چۆن دەتوانێت جێبەجێی بكات بێ ئەوەی كاریگەری لەسەر دەروونی منداڵەكە هەبێت.
پاراستنی ئاستی ئامێرەكە.

ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیای تەكنەلۆجی هەیە كە بەرهەمی جیاواز پێشكەشی منداڵان دەكات  هەروەها ژمارەیەكی زۆری مۆبایل هەیە كە منداڵان لە رێگەیەوە ناتوانێت پەیوەندی بەكەسی ترەوە بكەن جگە لەو ژمارانەی لەناو مۆبایلەكەدا هەن, دایكان و باوكان دیاری دەكەن  ئەمە هەنگاوێكی باشە,  بۆیە ئامۆژگاری دایكان و باوكان دەكەین ئەو جۆرە مۆبایلانە بۆ منداڵەكانیان بكڕن بۆئەوەی لەژێر چاودێری خۆیاندا بێت.

هەروەها مۆبایل هەیە دەتوانیت لەرێگەیەوە شوێنی منداڵەكەت بزانیت و لەم تایبەتمەندیەوە دایكان و باوكان دەتوانن جێگە و شوێنی منداڵەكانیان بزانن هەروەها مۆبایل هەیە كە دەتوانرێت لە رێگەی كاراكردنەوەی هیتفۆنەكەی گوێت لەهەموو شتێكی دەورووبەری منداڵەكەت ببێت.

بەرنامەی پارێزگاری 
ئەو رێكارانە چین كە دەبێت بیگرینە بەر ئەگەر منداڵەكە سەیری ئەنتەرنێت بكات لە رێگەی كۆمپیوتەرەوە یان ئەو مۆبایلەی بەدەست منداڵەكەوەیە تایبەتمەندی منداڵانەی تێدا نەبوو؟ لە ناو ئەنتەرنێت ناوەڕۆكی تایبەت بە گەورە و پێگەیشتوان هەیە  هەروەها ریكلامیش هەیە كە بۆ منداڵان گونجاو نییە.

باشترین تایبەتمەندی پاراستنی دایكان و باوكان لەناو كومپیوتەر دا هەیە  بۆ نمونە ویندۆز بەرنامەیەكی تایبەتی منداڵانی تێدایە كە ناوی  بەرنامەی خێزانی یە بۆیە دەتوانیت ئەو بەرنامەیە داگریت .

هەروەها چەند چارەسەرێكی تر هەن كە دتوانی بەكاریان بهێنیت لەسەر كۆمپیوتەر و موبایلەكانیش لەوانە.

دژە ڤایرۆس لە ئێستادا زۆربەی ئەو بەرنامانەی بۆ منداڵان ناگونجێت  تایبەتمەندی دژە ڤایرۆسیان هەیە دەتوانن دایكان و باوكان بۆ پاراستنی منداڵەكانیان بەكاریان بهێنن. هەروەها  ئەو بەرهەمانە بكڕدرێت كە كۆمپانیاكان  تایبەت بۆ منداڵان دروستی دەكەن.

هەژمارێك لەگەڵ چەند فەرمانێكی سنووردار بۆ نمونە لەكاتی دانانی ئیمێڵ لەسەر جیمێڵ دەتوانی باری منداڵ كارا بكەیتەوە لە گەرانی گۆگڵدا.

هەروەها دەتوانیت لە كۆمپانیای دابینكردنی ئەنتەرنێتدا  ئەو تایبەتمەندیە دروست بكەیت كە دەبێتە هۆی لابردن و قەدەغەكردنی هەموو ئەو وێبسایتانەی كە تۆلات پەسەند نییە و بۆ منداڵەكەت نابێت.  

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure