ژنێک 17 کاتژمێر منداڵەکەى لەناو ئۆتۆمبێل جێدەهێڵێت... ئەنجامەکەى کاریگەرە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1621‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژنێکى ئەمریکى بەتۆمەتى بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر و کوشتنى منداڵە ساواکەى لە ویلایەتى ئیندیانا دەستگیر دەکرێت و دەدرێتە دادگا.


ئەو ژنە ناوى ئیلیزابێس ئان کێسە و تەمەنى 36 ساڵە و بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە شەوى هەینى رابوردوو  منداڵە تەمەن 13 مانگانەکەى لەگەڵ خۆیدا بردووە  بۆ هەرێمى لیمستۆن و پاشان بۆ مادیسۆن و رۆژى دواتر لە ژێر کاریگەرى مادە هۆشبەرەکان گەراوەتەوە بۆ ماڵ و خەوتووە بێئەوەى منداڵەکەى لە بیر بێت کە ماوەى 17 کاتژمێر هەر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا جێی هێشتووە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە دواى تێپەڕبوونى سێ کاتژمێر بەسەر گەڕانەوە داپیرەى ئەو منداڵە هاتووە بۆ ماڵیان و پاشان دەرکەوتووە کە منداڵەکەى دانەگرتووە و هەر لە ئۆتۆمبێلەکەدا بەدرێژایی ئەو ماوەیە بەتەنها ماوەتەوە و کاتێک دەگەنە لاى دەبینن بارى تەندروستى زۆر خراپ و دواى چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات.

لەکۆتاییدا ئەو دایکە دەستگیر دەکرێت و رەوانەى بەندینخانەى لیمستۆن دەرکرێت تا وادەى دادگایی کردنەکەى دیارى دەکرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ.س.ن




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure