لەسەر ئەم کارە سەری ژنەکەی تاشی

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 4795‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
پۆلیسی بەنگلادش پیاوێک بەناوی" بابلو موندل" تەمەن ٣٥ ساڵ دەستگیر دەکات بەتاوانی تاشینی سەری ژنەکەی دوایئەوەی تاڵێک موو لە خواردنەکەیدا دەبینیت.

لە گوندی جویبورهات لە باکوری رۆژئاوای بەنگلادش، لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە پۆلیس ئاگادارکرایەوە پیاوێک بەناوی بابلو موندال، تووندوتیژی بەرامبەر ژنە 23 ساڵەکەی ئەنجامداوە و سەری تاشیوە دوایئەوەی تاڵێک مووی لەخواردنەکەیدا دۆزیوەتەوە.

پۆلیسێک بەناوی" شهریار خان" وتی:" تاوانەکەی بابلو بەتوندوتیژی و ئابڕووبردن هەژمار دەکریت، دادگا بۆئەو جۆرە تاوانانە 14 ساڵ زیندانی بڕیارداوە.

لەئەنجامی ئەمکارە ژنانی بەنگلادیش نارەزاییان بەرامبەر تووندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدا و داوایانکرد رێگا لەو جۆرە کردەوانە بگیرێت کە دەبێتەهۆی ئازار و لەکەدارکردن و کوشتنی ژنان.

و: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure