ویستی ئەم کارە بۆخۆشەویستەکەی بکات 7ساڵ زیندانی کرا

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 376‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
گەنجێکی رووسی تەمەن 19ساڵ، بەهۆی دزینی چەپکێک گوڵ بۆخۆشەویستەکەی دەستگیر کرا و 7ساڵ زیندانی بۆ بڕیاردرا.

 
بەپێی بڵاوکراوەی نووسینگەی رۆژنامەوانی شاری کیمیروفو، گەنجێک بەمەبەستی گوڵ کڕین روودەکاتە دوکانێکی گوڵ فرۆش، بۆئەوەی چەپکێک گوڵ بۆ خۆشەویستەکەی بکڕێت کە ماوەی چەند رۆژێکە لیی زویربووە، دوایئەوەی خاوەنی دوکانەکە گوڵەکەی بۆدەپێچێتەوە، گەنجەکە گوڵەکە دەگرێت بەدەستییەوە و تۆزێک بیانووی لیدەگریت و پاشان هەڵدێت.

راستەوخۆ خاوەنی دوکانەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و گەنجەکە بە چەپکەگوڵەکەوە دەستگیر دەکریت لەیەکێک لە شەقامەکاندا، گەنجەکە دانی بەتاوانەکەیداناو وتی:" گوڵەکەم بەمەبەستی ئاشتکردنەوەی خۆشەویستەکەم دزی، بەڵام خۆشەویستەکەم رازی نەبوو ئاشتبیتەوە، منیش بە نائومێدییەوە بەشەقامەکاندا بەگوڵەکەی دەستمەوە پیاسەم دەکرد" تا دەستگیر کرام.

بەپیی مادەی 161ئەو وڵاتە تاوانی دزیکردن سزاکەی 7ساڵ زیندانییە، لەبەرئەوە گەنجەکە بەهۆی گوڵێک کە نرخەکەی157 دۆلاربوو 7ساڵ زیندانی بۆ بڕیاردرا.

و: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure