بەهۆکارێک بووکێک لەڕۆژی ئاهەنگەکەیدا گیان لەدەستدەدات

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 823‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

وێنەیەكی سێڵفی لەسەر بەنداوی بامبارو لە باشووری هیندستان بووە هۆی مردنی بوكێك و سێ كەسی تر لە خێزانەكەی بەڵام زاوا كە سێڵفیەكەی دەگرت رزگاری بوو.

ئاژانسەكانی هەواڵی ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە 6 كەس لە ناویاندا  خوێندكارێكی تەمەن 14 ساڵ كاتێك سەرقاڵی وێنەیەكی سێڵفی بوون لە سەر بەنداوێكی ئەو وڵاتە خلیسكان و كەوتنە ناو ئاوەكە.
پێشتر دەسەڵاتدارانی هیندستان هۆشیاریان داوە لە بارەی مەترسی گرتنی سێڵفی لە هەندێك شوێن كە بە مەترسیدار دادەنرێت.

ئامارەكان لە هیندستان دەریدەخەن زۆرترین حاڵەتی مردن بە هۆی سێڵفی لە هندستان تۆمار كراون دوای هندستان رووسیا ویلایەتەیەکگرتوەكانی ئەمریكا و دواتر پاكستان دێت.  
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure