بەدوو خولەك خۆت لە ئازاری ددان رزگار بكە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 7772‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پێگەی بریت ساید  چەند چارەسەرێكی ئاسان دەخاتە روو كە دەتوانیت لە ماڵەوە بەكاری بهێنی بۆ رزگاربوون لە ئازاری ددان بەڵام ئەگەر شیر بدەیت یاخود دوو گیان بیت یان هەر حاڵەتێك هەبێت كە دەكەوێتە ژێر كاریگەری ئەو چارەسەرانە دەبێت راوێژ بە پزیشكی ددان بكەیت پێش ئەوەی ئەو جۆرە چارەسەرانە بەكار بهێنیت.

 
1- ئاو و خوێ 
ئاو و خوێ پاككەرەوەیەكی سروشتییە, دەتوانیت یەك كەوچكی بچوك خوێ بكەیتە ناو كوپێك ئاوی شلەتێن و وەك پاككەرەوەی ناو دەم بەكاری بهێنیت  هەروەها ئەو چارەسەرە باشە بۆ رێگرتن لە ئاوسان و دەورووبەری ددان پاك دەكاتەوە.
2- مێخەك 
مێخەك پێك دێت لە ئیوجینول كە پاككەرەوەیەكی سروشتییە  بەكارهێنانی كەمێك مێخەكی هاڕاوە و دانانی لەسەر دانەكە یان جوینی یان دانانی لەسەر ئەو شوێنەی ئازاری هەیە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئازارەكە.
3- دانانی بەفر 
دانانی بەفر بۆ ماوەی 15 خولەك بۆ ئەوەی دەمارەكە سڕ بێت بەسوودە هەروەها بە سوودە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و ئاوسان.
4- گەڵای جواف 
ئەو گەڵایە دژە هەوكردن و دژە میكرۆبە تەنها ئازارەكە كەم ناكاتەوە بەڵكو ئاوسانی پوكیش كەم دەكاتەوە 
كەمێك لە گەڵای جواف بكە ناو ئاوی كوڵاوەوە دواتر كەمێك خوێی دەریایی تێبكە و وەك پككەرەوەی دەم و ددان بەكاری بهێنە. 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure