نۆ ئامۆژگاری سادە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی رۆژانەت

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 147‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

ئێمە بە شێوەیەكی گشتی خۆمان لەژێر گوشاری كار و ئەركەكاندا دەبینینەوە هەوڵدەدەین دوایان بخەین ئەمەش دواتر دەبێت بە كێشەیەكی دیكە كە پێویستە چارەسەر بكرێت . پسپۆڕانی بواری كارگێڕی و كۆمەڵناسی چەند ئامۆژگاریەكیان هەیە كە یارمەتیمان دەدەن بە بێ خۆ لێ دزینەوە و دواخستن ئەركەكانمان جێ بەجێ بكەین مرۆڤ كە ئەركێك دوا دەخات، دواتر مەسەلەكان خاوتر دەبن بە تایبەت ئەگەر ئەركەكان بنەڕەتی بن ئامۆژگاریەكان بریتین لە: 

 

1. كار دوامەخە
دواخستنی كار مەرج نییە ئەو مانایە بگەیەنێت كە تۆ كەسێكی تەمبەڵی رەنگە لەبەر ئەوە بێت كە حەزت لە كارەكە نییە یان دەترسیت مافی خۆی نەدەیتێ لەبەر ئەوە هەوڵبدە بە هەموو تواناتەوە كارەكە بكەیت بە ئەنجامێكی باش.

2. ئارەزووەكانت كۆنتڕۆڵ بكە 
لەم سەردەمەدا كە مرۆڤ خووی بە زۆر شتەوە گرتووە و پێویستی بەوەیە دەست بەجێ ئارەزووەكانی جێ بەجێ بكات زۆر گرنگە بتوانین كۆنتڕۆڵی ئارەزوەكانمان بكەین بۆ ئەوەی بتوانین ئەركەكانی سەر شانمان جێ بەجێ بكەین. ئەمەش هەندێك جار بە دوو قۆناغ دەكرێت. بۆ نموونە قۆناغی یەكەم ئەوەیە لە كاتی كاركردندا مۆبایلەكەت دابخەیت و لە چەكمەجەیەكدا دایبنێیت تا نەتوانیت بچیتە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە.

قۆناغی دواتر ئەوەیە ئەم بەرهەڵستییە بپارێزیت و خوی ئەرێنی تازە هەڵبژێریت.

3. زاڵ ببە بەسەر مەترسییە داراییەكانتدا 
بەوە دەكرێت كە سەرپەرشتیارێكی دارایی بۆ خۆت هەڵبژێریت و سوود لە ئەزموونەكانی وەربگریت.

4 .  نرخی كات بزانە
بیرت نەچێت هەموو ئەركێك نرخێكی هەیە، بزانە چ ئەركێك هەڵدەبژێریت، چونكە ئەوە ئەو كاتەیە كە ئەركی دیكەی تێدا ئەنجام نادەیت.

5. ستایلی كاركردنت بپارێزە 
خۆت لەو مەسەلانە دوور بخەرەوە  كە سەرقاڵت دەكەن . خشتەیەكی هەفتانە دانێ بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانت تەنانەت ئەو ئەركانەش كە حەزت لێیان نیە .
6. كەرەستەی گونجاو بەكاربهێنە
هەبوونی كەرەستەی گونجاو وات لێ دەكات باشتر ئەركەكە جێ بەجێ بكەیت.
7. ئەركەكانت پارچە پارچە بكە 
بەجۆرێك كە بگونجێت لەگەڵ تاقەت و ئارەزووەكانتدا . وابكە هەر ئەركێك لەو ئەركە بچووكانە ئەركێكی سەربەخۆیە .
8. كۆنتڕۆڵی ماوەی سەر ئینتەرنێت بكە 
زۆرجار بێ ئەوەی بە خۆمان بزانین لە ناو ئینتەرنێتدا نغرۆ دەبین . پێویستە بزانین كەی و چەند و بۆچی دەچیتە سەر ئینتەرنێت.

9. بزانە چەند قەرز دەكەیت 
هەندێك جار ناچار دەبیت بۆ بەرێكردنی ژیان یان تازەكردنەوەی كەرەستە و ئامڕازەكانی ئیشكردنت بڕێك پارە قەرز بكەیت پێش قەرزكردنی پارە پێویستە بزانیت چۆن دەتوانیت بیدەیتەوە و هەموو ئەگەرە خراپەكان لەبەرچاو بگرە ئینجا داوای بكە بۆئەوەی دواتر تووشی نیگەرانی نەبیت.

 

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure