بەچەقۆ هێرش دەکرێتە سەر گۆرانیبێژێک

هەمەڕەنگ :: 08/10/2019‌ :: 6540‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پێگەی بی بی سی لە راپۆرتێكدا كە لەم دوایانەدا بڵاویكردوەتەوە باس لەوە دەكات كریبتی گۆرانیبێژی جیهانی راپ لە ئاهەنگێكدا بەچەقۆ هێرش كراوەتە سەری.

ئەو پێگەیە باس لە وردەكاری رووداوەكە دەكات كاتێك ئەو گۆرانبێژە لە پشت ستەیجی ئاهەنگەكەوە بووە و هێرشی كراوەتە سەر, ئەو ئاهەنگە بە چاودێری بی بی سی ئێكسترا  لە پیرمەنگەهام لەناوەراستی ئینگلترا سازكراوە.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە  پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە كریبت كە ناوە راستەقینەكەی كاسیو جونسونە بە سووكی برینداربووە و برینەكەی نەبووەتە رێگر لەبەردەم  ئەنجامدانی ئاهەنگەكەی.
هەرچەندە دوای ئەوە پروپاگەندەی زۆر دەربارەی مردنی ناوبراوو بڵاوكراوەتەوە، بەڵام دواتر خۆی لە تویتەر  باسی برینەكەی كردووە كە مەترسیدار نەبووە و چارەسەری پێویستی لە شوێنی رووداوەكە وەرگرتووە بێئەوەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
كەناڵی بی بی سی یش لە بەیاننامەیەكدا دڵتەنگی خۆی پیشانداوە و رایگەیاندووە كە بەهەموو شێوەیەك ئەوەی پێویست بێت بۆ ئەو گۆرانبێژە دەیكەن.  


پ: پەری

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure