ئایا نه‌خۆشى ئایدز چاره‌سه‌رى هه‌یه‌؟

تەندروستی :: 08/10/2019‌ :: 480‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتن و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى نه‌خۆشى ئایدز له‌ ناوچه‌كه‌دا ئێستا ئه‌و پرسیاره‌ زۆر دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئایا نه‌خۆشى ئایدز چاره‌سه‌رى هه‌یه‌ یان نا؟


سه‌رچاوه‌ پزیشكیه‌كان ده‌ڵێن: "كاتێك رێژه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ جه‌سته‌ى نه‌خۆشدا بگاته‌ سفر ئه‌وا ئه‌گه‌رى تووشكردنى كه‌سانى دیكه‌ له‌ ئارادا نامێنێت، ئه‌و كه‌سه‌ ده‌توانێت به‌بێ ترس هاوسه‌رگیرى بكات و له‌ژێر چاودێریكردنى پزیشكدا رێگرى ده‌كرێت له‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ منداڵه‌كه‌".

ئایدز ئێستا نه‌خۆشیه‌كى ناسراو و دیاریكراو و قابیلى ده‌رمان و كۆنتڕۆڵكردنه‌، له‌ڕێگه‌ى چاودێریكردنى پێویسته‌وه‌ نه‌خۆش ده‌توانێت ژیانێكى ئاساى و ته‌مه‌نێكى ئاسایى هه‌بێت.

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌ڵێن: "زۆر پێویسته‌ كۆمه‌ڵگا و خێزان ئارامى خۆیان له‌ده‌ستنه‌ده‌ن و پشتیوانى و هاوكارى نه‌خۆشه‌كه‌ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌ رووى ده‌روونیه‌وه‌ زه‌برى گه‌وره‌ى به‌ر نه‌كه‌وێت".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure