پرسیار: كاریگه‌رى دووگیانى چییه‌ له‌سه‌ر دڵى دایك؟

تەندروستی :: 07/10/2019‌ :: 726‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دكتۆر دواڕۆژ: ئافره‌ت له‌كاتى دووگیانیدا ئه‌ركێكى زیاتر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر دڵى چونكه‌ قه‌باره‌ى ده‌مى پێویست بۆ گه‌شه‌كردنى كۆرپه‌له‌كه‌ زیاد ده‌بێت له‌ جه‌سته‌ى دایكه‌كه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ دڵ خێراتر كارده‌كات بۆ دابه‌شكردنى خوێن به‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانى جه‌سته‌دا و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌ى لێدانى دڵ زیاد ده‌بێت.

له‌ قۆناغه‌كانى كۆتایى دووگیانیدا كۆرپه‌كه‌ ره‌نگه‌ گوشار بخاته‌ سه‌ر ناوپه‌نچك و ببێته‌ هۆى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و ئازارى سنگ و ته‌نانه‌ت دڵه‌ته‌په‌ش. ئه‌مانه‌ نیشانه‌ى سروشتین و به‌ده‌گمه‌ن كێشه‌ دروست ده‌كه‌ن.

ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ له‌كاتى دووگیانیدا گوشارى خوێنیان به‌رزده‌بێته‌وه‌ یان تووشى شه‌كره‌ى دووگیانى ده‌بن دواتر له‌ ناوه‌ڕاستى ته‌مه‌ندا زیاتر له‌ كه‌سانى دیكه‌ ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ده‌بێت. په‌یڕه‌وكردنى سیستمێكى خۆراكى ته‌ندروست و وه‌رزشكردن باشترین رێگان بۆ پاراستنى دڵ و تا ده‌توانیت له‌ ماوه‌ی دووگیانیدا به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر چالاكییه‌كانى جه‌سته‌ت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیاسه‌كردنێكى چه‌ند خوله‌كیش بێت رۆژانه‌ هه‌ر بیكه‌. ژه‌مه‌كانى خۆراكت رێكخراوبن و ڤیتامینه‌ گرنگه‌كانى تێدا بێت. سه‌وزه‌ و میوه‌ و گۆشتى بێ چه‌وریى و ماسى و پاقله‌مه‌نییه‌كان و شیره‌مه‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ره‌ساتدا به‌سوودن بۆت.

له‌ ته‌مه‌نى وه‌چه‌ خستنه‌وه‌دا نه‌خۆشى دڵ له‌ ئافره‌تدا زۆر باو نییه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌رى روودانیشى هه‌یه‌، بۆیه‌ په‌یڕه‌وكردنى ئه‌و رێكارانه‌ و سه‌ردانى پزیشك له‌كاتى دیاریكراودا گرنگن.

ب: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure