كۆمه‌ڵێك كچى رووسیا به‌ مه‌به‌ستێكى سه‌یر به‌ نیمچه‌ڕووتى ده‌رده‌كه‌ون..ڤیدیۆكه‌یان ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 07/10/2019‌ :: 14915‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ژماره‌یه‌ك كچى وڵاتى رووسیا به‌ مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و پێوه‌ره‌ ده‌ستكردانه‌ى كه‌ ئێستا له‌ جیهاندا بۆ جوانى دانراوه‌ هه‌ڵمه‌تێكیان به‌ناوى (هه‌موو شتێك باشه‌) راگه‌یاند.


ئه‌م كچانه‌ له‌ ڤیدیۆكه‌دا كه‌ به‌ نیمچه‌رووتى ده‌رده‌كه‌ون، به‌شێكى زۆرى كه‌موكوڕییه‌كانى جه‌سته‌یان ده‌رده‌خه‌ن، به‌بێ شه‌رمكردن لێى و به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س بوونه‌ بینه‌رى

له‌ ده‌سپێكى ڤیدیۆكه‌دا باس له‌ 3.5 ملیار ئافره‌ت له‌ جیهان ده‌كەن كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان خاوه‌ن جه‌ستیه‌كى تایبه‌تن، به‌ڵام ریكلام و میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وایانكردووه‌، هه‌ندێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ به‌ كه‌موكوڕى دابنرێن.

ئه‌و كچانه‌ كه‌ له‌ ڤیدیۆیه‌دا قسه‌ده‌كه‌ن  باس له‌ ئه‌زموونى گۆڕینى جه‌سته‌ی خۆیان ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ى گه‌وره‌كردنى سنگیان و ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری، به‌ڵام دواتر به‌ جه‌سته‌ى خۆیان رازیبوون و وازیان له‌ نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى هێناوه‌.

یه‌كێك له‌ به‌شداربووه‌كان ده‌ڵێت: "ژیانم چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر خه‌ڵگ گاڵته‌یان پێ نه‌كردمایه‌، چونكه‌ من كه‌چه‌ڵم"،  له‌كۆتایی ڤیدیۆكه‌دا یه‌كێکى تریان ده‌ڵێت: "جوانى پێویستى به‌ قوربانی دان نییه‌  و پێویستى به‌ دانپێدانان  نییه‌،  جوانى له‌ چاو دا نییه‌ كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت سه‌یرت ده‌كات، به‌ڵكو له‌ چاوى تۆ دایه‌ هه‌موو شتێك لای من باشه‌ ئه‌ى لای تۆ؟".

دا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure