نیشانەكانی توشبوون بە گرێی پرولاكتین لە ژنان و پیاواندا بزانە

تەندروستی :: 09/10/2019‌ :: 458‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 گرێی برولاكتین حاڵەتێكە گرێ نا شێرپەنجەییەكان لەناو لیمفەرژێنی نوخامی بە دروستكردنی زۆرێك لە هۆرمۆنی پرولاكتین دروستی دەكات  و دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی لاستروجین لە ژنان و تستوستیرون لە پیاواندا و چەند كێشەیەكی تەندروستی دروست دەكات.

 

پێگەی مایو كلینینك باسی نیشانەكانی ئەو نەخۆشییە دەكات

نیشانەكانی گرێی پرولاكتین لە ژناندا

1/ ناڕێكی سوڕی مانگانە یان نەمانی سوڕەكە بەتەواوەتی
2/ رژێنەری سپی لە مەمكدا
3/ هەستكردن بەئازارێكی زۆر لەكاتی ئەنجامدانی پەیوەندی سێكسی كە بەهۆی وشكبونەوەی ئەندامی زاوزێ‌ روودەدات
4/ زۆربونی زیبكە و زیادبونی گەشەی مووی لەش

نیشانەكانی پرولاكتین لە پیاواندا
1/ لاوازی سێكسی 
2/ كەمی گەشەی موو لە لەش و رووخسار 
3/ ئاوسانی مەمك 

نیشانە هاوبەشەكانی نێوان پیاوان و ژنان 
1/ كەمبونەوەی توندی ئێسك 
2/ كەمبونەوەی ئاستی هۆڕمۆنەكانی تر 
3/ لەدەستدانی حەزی سێكسی 
4/ ئازاری سەر ئێشە
5/ تێكچونی بینین
 

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure