توێژینەوەیەك پەیوەندی نێوان لەدەستدانی ددان و مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ ئاشكرا دەكات

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 509‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی كە ئەنجامەكانی لەم دواییانەدا لە كۆنگرەی زانكۆی ئەمریكی بۆ نەخۆشیەكانی  دڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە 2019 ئاشكرا كرا لەدەستدانی ددان بە هۆی چەند هۆكارێكی نادیار پەیوەندی بە بەرزبونەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵەوە هەیە.

 پێگەی  پزیشكی  هێڵس دەی نیوز بڵاویكردۆتەوە، نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكان هۆكاری سەرەكی گیان لەدەستدانی پیاوان و ژنانە لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا  و پێشتریش چەند توێژینەوەیەك نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان و نەخۆشیەكانی ناو دەمیان بەیەكەوە بەستۆتەوە.

 نەخۆشیەكانی ناو دەم  نەخۆشیەكانی هەوكردنە كە زۆر كات دەبێتە هۆی لەدەستدانی ددانەكە بەهوێ رزینی پوكەوە.

 پەیوەندی نێوان نەخۆشیەكانی ناو دەم و دڵ و خوێنبەرەكان تا ئێستا نەزانراوە، بۆیە توێژەران لەو توێژینەوەیەدا دەستیان  كردووە بە شیكردنەوەی ناوەندی سیستمی چاودێری هۆكارە مەترسیدارەكان  بۆ ساڵی 2014 كە باس لەدەستدانی ددان دەكات بێ هیچ هۆكارێك هەروەها نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكان لەوانە جەڵدەی دڵ و دەماغ.

توێژینەوەكە لەسەر (316588) بەشداربوو لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 79 ساڵانە و رێژەی ئەو كەسانەی توشی نەخۆشیەكان دڵ و خوێنبەرەكان  بوون  و ددانەكانیان لەدەست داوە  28% بووە بەبەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی هیچ ددانێكیان لەدەست نەداوە رێژەكە 7% بووە.

ئەو كەسانەی كە دەڵێن" ددانێك هەتا پێنج ددانیان لەدەستداوە زیادتر مەترسی توشبونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكانیان لەسەرە بەلەبەرچاو گرتنی هۆكارەكانی تری وەك  تەمەن و خواردنەوەی كهول و جگەرە و نەخۆشی شەكرە و سەردانی پزیشك. 

 حەمەد محەمەد، هەڵگری بەكارلیۆس لە پزیشكی ددان و نەشتەرگەری و یەكێك لە ئەنجامدەرانی ئەو توێژینەوەیە و راهێنەر و پزیشكی پێشكەوتووی نەشتەرگەری لە زانكۆی ئیمام محەمەد بن سعودی ئیسلامی  لە ئیمارات دەڵێت"  ئەو ئەنجامانە ئاشكرای دەكات پەیوەندی هەیە لە نێوان تەندروستی ددان و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكان و ئەگەر یەك ددان بكەوێت ئەوا واتا مەترسی هەیە.

بۆیە پزیشكان بەردەوام ئامۆژگاری ئەوە دەكەن كە پێویستە گرنگی بە تەندروستی ددان بدرێت و رێگری لەهەموو ئەو نەخۆشیانە بکرێت كە دەبنە هۆی نەخۆشیەكانی ناو دەم  بۆ ئەوەی لە پاشەڕۆژدا  ئاستی مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكان كەم بكەینەوە.   

پێداچوونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure