مانای ئەو هێمایانە بزانە كە لەسەر شوشەی بۆنەكان هەن

هەمەڕەنگ :: 05/10/2019‌ :: 1581‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

 parfum
ئەو هێمایە لەسەر  ئەو جۆرە بۆنانە دادەنرێت كە زۆرتر دەمێنێتەوە، چونكە رێژەی زەیتی بۆنەكەی  20% بۆ 40%  و هەمیشە ئەو جۆرە بۆنانە گرانترن و بۆ ئەو كەسانە گونجاوە كە پێستیان هەستیارە، چونكە رێژەی كهولی كەمە و واباشترە لە زستاندا بەكار بهێنرێت  و ماوەی مانەوەكەی 8 كاتژمێرە.

 

Eau de parfum
 كورتكراوەی ئەو جۆرە ئی دی پی یە كە بەربڵاوە و رێژەی زەیتی بۆن تێیدا 15% بۆ20% و نرخەكەی هەرزانترە و بۆنەكەی 4 بۆ 5 كاتژمێر دەمێنێتەوە و بۆ ئەو كەسانە گونجاوە كە پێستیان هەستیارە  و بۆ وەرزی پایز و زستان گونجاوە و زۆربەی كەس بە باشترین بۆنەكانی ژنانی دادەنێن.

 

Eau de toilette
كورتكراوەی ئەو جۆرە ئی دی تی یە و بەكارهێنەری زۆرە، چونكە نرخەكەی گونجاوە و رێژەی زەیتی بۆنەكە تێیدا 5% بۆ 15% یە ئەو بۆنە ماوەی سێ بۆ چوار كاتژمێر دەمێنێتەوە بۆ وەرزی بەهار و هاوین گونجاوە.

Eau de cologne
ئەم جۆرە كهولی زۆری تێدایە و رێژەی زەیتی بۆنەكەی لە 2% بۆ 5%، بۆیە بەهەرزانترین جۆری بۆن دادەنرێت كەتەنها دوو كاتژمێر دەمێنێتەوە و لەو بۆنانەیە كە زوو نامێنێت و بۆ وەرزی گەرما گونجاوە نرخەكەشی هەرزانە. 

 

Eau fraiche
ئەم جۆرە زەیتی بۆن تێیدا زۆر كەمە كە دەگاتە 1% بۆ 3% و تەنها دوو كاتژمێر دەمێنێتەوە.

 

ب: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure