بەچەند هەنگاوێكی ئاسان دەتوانرێت چارەسەری نەخۆشی شەكرە بكرێت

تەندروستی :: 02/10/2019‌ :: 381‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

رۆژنامەی تەلەگرافی بریتانی بڵاویكردۆتەوە توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات دابەزاندنی كێش دەبێتە هۆی چاکبوونەوەی شەكرەی جۆری دووەم.

 

ئەو توێژینەوەی لە زانكۆی كامبریدج  ئەنجامدراوە دەریدەخات ئەو نەخۆشانەی زیاتر لە 10% ی كێشیان دابەزاندووە،  لە پێنج ساڵی یەكەمی ئەو نەخۆشیە هەلێكی گەورەیان بۆخۆیان دەستەبەر كردووە بۆ چاكبوونەوە.

قەڵەوی گەورەترین و مەترسیدارترین  هۆكاری بەرەو پێشچوونی نەخۆشی شەكرەیە لە جۆری دوو و ئەو نەخۆشییە تووشی 400 ملیۆن كەس دەبێت لە سەرانسەری جیهان. 

تووشبووانی ئەو نەخۆشییە مەترسی تووشبوونیان بەنەخۆشیەكانی دڵ و جەڵدەی مێشك و كوێری و برینی پەلەكانی لەسەرە، بەڵام دەتوانرێت كۆنترۆڵی هەموو ئەمانە بكرێت ئەگەر شێوازی ژیانیان بگۆڕن و چارەسەری بەردەوام وەربگرن.

 تووشبووان دەتوانن ئاستی گلوكوز لە خوێن بگەڕێننەوە بۆ ئاستی سروشتی خۆی لەرێگەی پابەند بوونی بە كەمكردنەوەی گەرمی و كەمكردنەوەی كێشی لەشیان.
ئەوانەی توانیویانە پەیڕەوی سیستمی خواردن بكەن مەترسیەكانی شەكرەیان  لەكۆی 10 بۆ 9 كەسیان باشتر بوون. 

ئەو توێژینەوە نوێیە ئاشكرای كردووە، لەدەست دانی كێش دوای تووشبوون بەو نەخۆشییە رێگەیەكی كاریگەرە بۆ چارەسەركردنی شەكرە.

ئەو توێژینەوەیە لەسەر 867 كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 69 ساڵی دایە و زوو هەستیان بەنەخۆشیەكەیان كردووە 257 كەسیان لە قۆناغی باشبووندابوون دوای چاودێری بەردەوام بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

 

توێژەران دەڵێن: ئەوانەی توانیویانە 10% كێشی خۆیان دابەزێنن بەبەراوورد لەگەڵ ئەوانەی كێشیان وەك خۆی ماوەتەوە باشتر بوون.

هەجێرا دامبا میلەر لە بەشی تەندروستی گشتی و چاودێری دەسپێكی لە كامبریدج دەڵێت: ماوەیەكە دەزانین كە بە جێبەجێكردنی هەندێك رێنمایی دەتوانرێت چارەسەری شەكرە بكرێت وەك دابەزاندنی كێش و پابەندبوون بە پلەی گەمی.

ئەنجامەكانی ئەو توێژینەوەیە پێمان دەڵێت: دەتوانرێت شەكرە لەماوەی پێنج ساڵ  بە دابەزاندنی 10% كێشی لەش چارەسەر بكرێت.

 

پێداچوونەوە: پەری
بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure