فەهریە ئیفجان پاش دابەزاندنی کێشی ببینە

دراما و سینەما :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 14944‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پێش چەند هەفتەیەک وێنەی خانمە ئەکتەری تورکی فەهریە ئیفجان لەکاتی بەسەربردنی پشوویەک لە شاری بودروم بڵاوبووەوە و بەهۆی کێشە زۆرەکەیەوە رەخنەی لێ گیرا، بەڵام لە تازەترین دەرکەوتنیدا وەڵامی خەڵکی دایەوە.

 
فەهریە لە سەر ئینستگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و بە رووخساریەوە دیارە کێشی دابەزاندووە.
ئەم خانمە هونەرمەندە پاش لەدایکبوونی کارانی کوڕی کێشی زیادیکردبوو بەڵام وادیارە ماوەی سێ هەفتەیە سەرقاڵی دابەزاندنی کێشیەتی، هەرچەندە ئەم خانمە هونەرمەندە بەشداری لە زنجیرە دراماکانی ئەم وەرزەدا ناکات، بەڵام هاوسەرەکەی دەستیکردووە بە تۆمارکردنی ئەڵقەکانی یەکەمی درامای (قیامەت عوسمان).

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure