شوشەی ئاوی خواردنەوە(دۆلكە) بە 185دۆلار فرۆشراوە هۆكاری گرانییەكەی بزانە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 251‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

دەرخستنی جۆریەتی و پلەی پاكی رەنگە ئاویەکەی رۆڵی سەرەكی هەیە لە دەست نیشانكردنی نرخەكانی شووشەی ئاوی خواردنەوە( دۆلكە) بەڵام هەندێك لەو شووشەی ئاوی خواردنەوانە (دۆلكە) بەهاكەی بوەتە گرانترین دۆلكەی ئاو خواردنەوە لە هەموو جیهاندا.

 
ئەم دۆلكەیە دیزاینێكی جوانی سەرسوڕهێنەری هەیە و لەلاكانیەوە باڵی پەڕی هەیە كە لە زنكی روپۆشكراو بە ئاڵتوون دروست كراوە و  باڵەكانی  بە بەردی كریستاڵ سواروفسكی نەخشێنراوە,  بەڵام باڵەكانی تەنها هۆكاری گرانیەكەی نین بەڵكو  ئەو تاجە شاهانەییەی لەسەر بەرگی  شووشەكە دانراوە و  بە ئاڵتوون رووپۆش كراوە و 30 پارچە كریستاڵی تێدایە  كە لە شێوەی تاجی شا فیدریكوی دووەمی شای ئیتاڵیاو  ئیمپراتۆری رۆمانی پیرۆز دروست كراوە كە لە ساڵی 1220 هەتا لە ساڵی 1250 كۆچی دوای كردووە  پیاوێكی رۆشنبیر  و خاوەن وزەیەكی سەرسووڕهێنەربوو.

نرخی ئەو شووشەی ئاوی خواردنەوەیە 185 دولاری ئەمریكی یە  كە دەكاتە 130 دیناری ئوردونی و دەبێتە گرانترین  شوشەی ئاو خواردنەوە لە جیهان دا.
دەربارەی ئەو ئاوەی لەناو شوشەكە هەیە باشترین جۆری ئاوی جیهانە كە لە كانییەكی یابان دەرهێنراوە و دەوڵەمەندە بە كانزا سروشتیەكان. 

 

پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure