كارێكی جیاواز بۆ ژینگه‌ ده‌كرێت

ژینگە :: 29/09/2019‌ :: 136‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌ سه‌عید
به‌ مه‌به‌ستی ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بارو ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست وسه‌وز بۆ قوتابیان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ئه‌یلولی 2019 كه‌سوكاری خوێندكارانی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌ خوێندنگه‌یه‌كى قه‌زای شاره‌زوور به‌ ناشتنی زیاتر له‌ 120 نه‌مامی جۆراوجۆر له‌ باخچه‌ی خوێندنگه‌كه‌دا پشتیوانی خۆیان بۆ ئیداره‌ی خوێندنگه‌كه‌دا ده‌ربڕی كه‌ ئه‌مساڵ خوێندكاره‌كانیان له‌و خوێندنگه‌یه‌ وه‌رگیراون.

ئه‌یوب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ى ده‌رسیمی بنه‌ڕه‌تی له‌ قه‌زای شاره‌زوور به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: به‌ئامانجی ڕێزگرتن له‌سروشت و فه‌راهه‌مهێنانی ژینگه‌یه‌كی پاك و ته‌ندروست بۆ خوێندكاران، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ له‌پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی وه‌رگیراون 120 نه‌مام له‌ باخچه‌ی خوێندنگه‌كه‌ماندا چێنران." 

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌مامه‌كان له‌ جۆره‌كانی (سه‌به‌ح به‌ح، سنه‌وبه‌ر و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ن ‌و له‌ لایه‌ن كه‌سوكاری قوتابیانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان كڕیبوویانن بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی رووبه‌ری سه‌وزایی له‌ناو باخچه‌ و گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌كه‌ چێنران، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی زیاتر خزمه‌تكردنی قوتابیان له‌ڕووی فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆیان.


پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق
 




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure