ئه‌وانه‌ى زووتر چوونه‌ته‌ بەرخوێندن زیاتر تووشی دڵته‌نگى ده‌بن

تەندروستی :: 27/09/2019‌ :: 301‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

توێژینه‌وه‌ییه‌كى نوێی زانكۆی له‌نده‌ن بۆ ته‌ندروستى و پزیشكى ئاشكرایده‌كات: ئه‌و منداڵانه‌ى له‌ ته‌مه‌نێكی بچوكتر چوونه‌ته‌ بەرخوێندن به‌ڕێژه‌ى 30% تووشی دڵ ته‌نگى ده‌بن. چونكه‌ هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ركیز بكه‌ن و له‌ وانه‌كانیان تێبگه‌ن و په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تى له‌گه‌ڵ كه‌سانى له‌خۆیان گه‌وره‌تر دروست ده‌كه‌ن.


رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: زانایان تۆماری یه‌ك ملیۆن منداڵیان له‌ ئینگلترا شیكردووەته‌وه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌  ئه‌و منداڵانه‌ى ته‌مه‌نیان بچوكتر بووه‌  زیاتر مه‌ترسی تووشبونیان به‌ دوو دڵی و دڵه‌ راوكێیان له‌سه‌رە له‌چاو منداڵانی تر و جوڵه‌یان زۆرتره‌ و وشیاریان كه‌متره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانى تردا و به‌ڕێژه‌ى 30% توشی لاوازى مێشك ده‌بن.

زانایان ده‌ڵێن: له‌ ده‌سپێكى وه‌رزی خوێندن خوێندكاره‌كان وه‌ك یه‌كن و ئه‌و منداڵانه‌ى له‌ته‌مه‌ندا بچوكترن ته‌ركیزیان باش نییه‌ و به‌باشی له‌ وانه‌كان ناگه‌ن و ناتوانن ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هاوڕێیه‌تییه‌ بپارێزن كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان ده‌یبه‌ستن كه‌ ته‌مه‌نیان زۆرتره‌.

جیریمی براون ئاماده‌كاری ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت: بۆمان ئاشكرابوووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌متر له‌ ته‌مه‌نى خوێندن ده‌چنه‌ قوتابخانه‌ زیاتر تووشی دڵه‌ راوكێی ده‌بن  و به‌جوڵه‌ترن له‌ منداڵانى تر به‌ڵام چالاكیان كه‌متره‌.  

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure