ڤیدیۆ: ئەکتەرێک بە زیندووی دەنێژرێت و کرمی ناو گۆڕەکەی دەبینێت

دراما و سینەما :: 27/09/2019‌ :: 6953‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ئەکتەری ناسراوی میسری ئیلهام شاهین، بۆ یەکەمین جار ئاشکرای دەکات لە دیمەنی یەکێک لە فیلمەکانی بە زیندوویی نێژراوە و کرمی بە چاوی خۆی بینیوە.

 

ئیلهام شاهین، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی نوێدا ئاشکرای کرد: کاتێک تەمەنی 18 ساڵ بووە بەشداری لە فیلمێکدا کردووە بەناوی(بستان الدم) و لە یەکێک لە دیمەنەکانیدا بە زیندووی نێژراوە.

باسی لەوەشکرد: دەرهێنەرەکە داوای لێکردووە، کەمێک خۆی بگرێت، بۆیە کردوویانەتە گۆڕەوە و خۆڵیان کردووە بە سەریدا، و بە چاوی خۆی کرمی دیوە.

جەختی لەوەشکردەوە: ئەوە قورسترین دیمەن بووە کە تێیدا رۆڵی بینیوە.

 

ئا:ئەڤین

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure