پاش ئەنجلینا جولی براد پێت لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەم خانمە شۆخە

دراما و سینەما :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3236‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پاش 12 ساڵ هاوسەرگیری ئەکتەری ئەمریکی براد پێت لە ئەنجلینا جولی جیابووەوە، بەڵام وادیارە ئەم جارەیان براد پێت کەسێکی هەڵبژاردووە ئەو سیفاتانەی تێدایە کە هەمیشە خەونی پێوە بینیوە.

 
چەندین دەنگۆ هەیە لەسەر ئەوەی براد پێت پەیوەندی هەیە لەگەڵ سات هاری خلسای تەمەن 50 ساڵ کە دیزاینەرێکی خشڵە و لەبواری چارەسەری رۆحیشدا کاردەکات، چونکە چەند جارێک بەیەکەوە بینراون.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک سات خانمێکی زیرەک و رۆشنبیرە و هەرچەندە پەیوەندیەکەیان هێشتا جدی نیە، بەڵام زۆر ئارەزوو بەوە دەکەن کات بەیەکەوە بەسەر بەرن.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure