وێنەی موهەنەد لەگەڵ کچە دادوەرێک هەرا دەنێتەوە

دراما و سینەما :: 27/09/2019‌ :: 5162‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


وێنەی کچە دادوەرێکی تورکی لەگەڵ ئەکتەری تورکی ناودار کیڤانتش تاتلیتۆغ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەرای نایەوە.

 
ئەم وێنەیە رەخنەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، چونکە لەکاتێکدا ئەم هونەرمەندە بە تۆمەتی خۆ دزینەوە لە باج دادگایی دەکرێت و رەنگە سزای 8 بۆ 10 ساڵ زیندانی بۆ دەربچێت، دادوەرەکەی بە جل و بەرگی کارەکەیەوە وێنەی لەگەڵ گرتووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردووەتەوە.


ئەمەش وایکرد ئەنجوومەنی دادوەران لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی ئەم کچە دادوەرە بکەن تاکو دڵنیابنەوە لەوەی کارەکەی پێچەوانەی پرۆتۆکۆلەکانی دادگاییکردنە یان نا.


لەبەرامبەردا ئەم ئەکتەرە لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە روونکردنەوەیدا و وتی: ئەو دادوەرەی لە وێنەکەدا لەگەڵی دەرکەوتووە ئەو کەسە نیە کە بەدواداچوون بۆ کەیسەکەی دەکات.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure