ئەم ماددەیە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر گیانداران؟

ژینگە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 191‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كێشه‌ی پاشه‌ڕۆی پلاستیكی و زیانه‌كانی ئه‌م پاشه‌ڕۆیه‌ له‌سه‌ر ژینگه‌ و ته‌ندروستیی مرۆڤ رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، حكومه‌ته‌كان له‌ جیهاندا هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پلاستیك ده‌ده‌ن و رێگه‌ بۆ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی پلاستیك ده‌دۆزنه‌وه‌ له‌بری فڕێدان و پیسكردنی ژینگه‌.


مرۆڤ تائێستا 9.2 ملیار ته‌ن پلاستیكی به‌كارهێناوه‌، له‌و بڕه‌ش 6.3 ملیار ته‌ن هه‌رگیز ریسایكڵ ناكرێنه‌وه‌، واته‌ دووباره‌ به‌كارناهێنرێنه‌وه‌ و فڕێ ده‌درێن.

بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕه‌ زه‌به‌لاحه‌ی پاشه‌ڕۆی پلاستیكی تێبگه‌یت، بیر له‌ یه‌ك ملیار واته‌ هه‌زار ملیۆن فیل بكه‌ره‌وه‌و بارستایی ئه‌و یه‌ك ملیار فیله‌ یه‌كسانه‌ به‌ بارستایی ئه‌و پاشه‌ڕۆ پلاستیكییه‌ی كه‌ مرۆڤ به‌رهه‌می هێناوه‌.

زۆربه‌ی ئه‌و پاشه‌ڕۆ پلاستیكییه‌ فڕێ ده‌درێته‌ زه‌ریاكانه‌وه‌ و پاشه‌ڕۆی پلاستیكی 90%ی پاشه‌ڕۆی ناو زه‌ریاكان پێكده‌هێنێت كه‌ تائێستا ملیۆنه‌ها گیانه‌وه‌ری ده‌ریایی كوشتووه‌. 

هه‌روه‌ها ئه‌و مایكرۆ پلاستیكه‌ی ده‌چێته‌ له‌شی ماسییه‌كانه‌وه‌ یان تێكه‌ڵی ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكان ده‌بێت له‌ رێگه‌ی خواردنی گۆشتی ماسی و خوێیه‌ ده‌ریاییه‌كاندا ده‌چێته‌ له‌شی مرۆڤه‌وه‌ و زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌شدار بیت له‌ پاراستنی ژینگه‌دا، تا ده‌توانیت به‌كارهێنانی پلاستیك كه‌م بكه‌ره‌وه‌و له‌كاتی به‌كارهێنانیشیدا له‌بری فڕێدانی بیر له‌ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بكه‌ره‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure