هاوڕێیه‌تى دوو پشیله‌ و رێوییه‌ك له‌ ماڵێكى كوردستان ده‌بێته‌ جێگه‌ى سه‌رنج..ڤیدیۆ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 21/09/2019‌ :: 786‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، دهۆك

له‌ حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ندا، له‌ ناحیه‌ى باتووفاى سه‌ربه‌ قه‌زاى زاخۆ، رێوییه‌ك ماڵى ده‌بێت و ده‌بێته‌ هاوڕێى نزیكى چه‌ند پشیه‌له‌یه‌ك. 


ئازاد حه‌بیب كه‌له‌ش، كوڕى ئه‌و خێزانه‌ى كه‌ رێوییه‌كه‌یان ماڵى كردووه‌ له‌باره‌ى ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌گمه‌نه‌وه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئه‌م رێوییه‌ هى ماڵى ئێمه‌یه‌ و ماڵیمان كردووه‌، ماوه‌یه‌كى زۆره‌ بووه‌ته‌ هاوڕێى دوو پشله‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ خواردن ده‌خۆن و یاریده‌كه‌ن".

وتیشى: "باوكم زۆر حه‌زى به‌ به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ هه‌یه‌، ئه‌م رێوییه‌ى ماڵیی كردووه‌ و زۆرى خۆشده‌وێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ ئه‌م رێوییه‌ بووه‌ته‌ هاوڕێى دوو پشله‌ كه‌ له‌ماڵى ئێمه‌دا هه‌ن".

داڕشتنه‌وه‌: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure