نوێترین زانیاری له‌سه‌ر داگیركردنه‌كه‌ی ناوچه‌ی 51

هەمەڕەنگ :: 21/09/2019‌ :: 2669‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر پۆستێك له‌ فه‌یسبووك كرا كه‌ هانی خه‌ڵكی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی 51 داگیر بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی بینینی ئه‌و نهێنیانه‌ی له‌وێدا هه‌ن، له‌وانه‌ش بینینی بوونه‌وه‌ری ئاسمانی چونكه‌ چه‌ندین ده‌نگۆ هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ری ئاسمانی له‌م ناوچه‌یه‌دا گیراون و شاردراونه‌ته‌وه‌.

له‌ پۆسته‌كه‌دا نووسرابوو له‌ رۆژی 20ی ئه‌یلول ناوچه‌كه‌ داگیرده‌كرێت، هه‌رچه‌نده‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك كه‌س بڕیاریدابوو به‌شداربێت به‌ڵام ته‌نها 75 كه‌س له‌ بیابانی نیڤادا ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ناوچه‌ی 51 بوون بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ داگیربكه‌ن.

ته‌نها دوو كه‌س ده‌ستگیركرا له‌ لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی بنكه‌كه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ ئاگادار كرانه‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ جێ بهێڵن و پاش چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌وانیش له‌وێ رۆیشتن، پێشتر لێپرسراوانی ئه‌مریكا هۆشداریان بڵاوكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵبدات بێته‌ ناوه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ ته‌قه‌ی لێ بكرێت.


و:كێوان
پ.س.ن

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure