حه‌وت سوودی گریان

تەندروستی :: 21/09/2019‌ :: 831‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

هه‌ندێك كه‌س گریان به‌ نیشانه‌ی لاوازیی ده‌زانێت و هه‌وڵده‌دات رێ له‌ رژانی فرمێسكه‌كانی بگرێت، به‌ڵام گریان چه‌ند سوودێكی گرنگی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌.


به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، پیاو مانگی یه‌ك جار و ژن مانگی 2.7 جار ده‌گرین.

سووده‌كانی گریان:

1ـ ئارامت ده‌كاته‌وه‌.
2- سه‌رنج و یارمه‌تیدانی كه‌سانی ده‌وروبه‌رت بۆ راده‌كێشێت.
3ـ ئازارشكێنه‌ چونكه‌ هۆرمۆنه‌كانی ئۆكسیتۆسین و ئیندرۆفین ده‌ڕێژێت.
4ـ ئه‌و دوو هۆرمۆنه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن هه‌ستی ناڕه‌حه‌تییه‌كه‌شت كه‌م ببێته‌وه‌.
5- ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ.
6ـ ئه‌و فرمێسكه‌ی به‌هۆی گریانه‌وه‌ ده‌ڕژێت چاو له‌ به‌كتریا پاكده‌كاته‌وه‌.
7ـ فرمێسك چاو شێدارده‌كاته‌وه‌ و به‌وه‌یش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ باشتربوونی توانای بینین.

پ: ل. م

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure