جیاوازیی نێوان ئەو منداڵانەی بە سروشتی و ئەوانەی بە نەشتەرگەریی لەدایكدەبن چیه‌؟

هەمەڕەنگ :: 21/09/2019‌ :: 11075‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


بەپێی توێژینەوەیەكی تازەى زانستی دەركەوتووە ئەو منداڵانەی كە بە نەشتەرگەریی قەیسەریی لەدایكدەبن، هەڵگری جۆرە بەكتریایەكن لە ریخۆڵەكانیاندا كە جیاوازن لە بەكتریای ئەو منداڵانەی بە سروشتی دێنەدنیاوە.


منداڵ كە بە سروشتی لەدایك دەبێت بەشێكی زۆری بەكتریاكان لە دایكییەوە وەردەگرێت، بەڵام ئەوانەی بە نەشتەرگەریی لەدایكدەبن زیاتر هەڵگری بەكتریای ژینگەی نەخۆشخانەكانن، بەو بەكتریایانەشەوە كە بەرهەڵستییان هەیە بەرامبەر دەرمانە دژەبەكتریاكان.

ئەمە رەنگە بۆمان روونبكاتەوە كه‌ بۆچی نەخۆشییەكانی هەستیاری و رەبوو و جۆرەكانی تری نەخۆشیی لەو منداڵانەدا زۆرترن كە بە نەشتەرگەریی لەدایكدەبن؟. كاردانەوە سەرەتاییەكانی جەستەی مرۆڤ لەگەڵ بەكتریادا كاریگەریی گەورەی دەبێت لە ئاییندەدا لەسەر سیستمی بەرهەڵستیی مرۆڤەكە.

كۆرپە، كە لە سكی دایكیایەتی بەتەواوی پاكژە، بەڵام هەر كە دێتەدنیای دەرەوە بەكتریای بەردەكەوێت و ئەو بەكتریایانە خێرا لە ریخۆڵەكاندا جێگیردەبن. جیاوازیی جۆری بەكتریاكان لەنێوان ئەو دوو جۆرە لەدایكبوونەدا لە ماوەی شەش مانگ بۆ نۆ مانگدا نامێنێت. بەڵام كاتێك نامێنێت كە سیستمی بەرهەڵستیی جەستەی منداڵەكە بەهۆی بەركەوتنی یەكەمەوە دیاریكراوە. 

پێویستە بوترێت ئەم توێژینەوەیە كە باسی دەكەین، حەوت ساڵی خایاندووە و600 منداڵ و 175 دایكی گرتووەتەوە.

پ: ل. م

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure