بۆ ئەوانەی بەدەست زیپكەوە دەناڵێنن، ئەم خواردنانە بخۆن

تەندروستی :: 21/09/2019‌ :: 1146‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ


نزیكەی 85%ی گەنجان و هەرزەكاران بە دەست هەبوونی زیپكەوە دەناڵێنن كە زۆر بێزاركەرە، زۆربەیان بۆ ئەوەی لە زیپكە رزگاریان ببێت، چەندین مەرهەم و كرێم بۆ چارەسەر بەكاردەهێنن، بەڵام هەندێك جار سوودیان نییە.


ئەوانەی زیپكەیان هەیە، دەتوانن بە پابەندبوون بە سیستمێكی تەندروستی خواردن لەو كێشەیە خۆیان رزگار بكەن و دەبێت دوور بكەونەوە لە خواردنە خێراكان و شیرینی و كهول.

زیپكە لە ئەنجامی دەردانی چەوری پێست لەرێی كونیلەكانەوە دروستدەبێت كە زۆر جار دانانی كرێمی چارەسەر بۆ سەر زیپكەكە كێشەكە ئاڵۆزتر دەكات، چونكە دەبێتەهۆی گیرانی كونیلەكانی پێستی رووخسار. 

بۆیە دەتوانی لەرێگەی ئەم خواردنانەوە خۆت لەم كێشەیە بێ بەكارهێنانی چارەسە و كرێم و مەرهەم رزگار بكەیت.

زنك پێكهاتەیەكی سەرەكییە بۆ رزگار بوون لەو كێشەیە و بۆ دەستكەوتنی ئەو مادەیە لەناو خواردندا چەرەزات و گۆشتی بێ چەوری و ماسی بخۆن.

ماست و شیر دوو سەرچاوەی سەرەكی زنكن، هەروەها ڤیتامین ئەی یارمەتی پاراستنی پێستی رووخسار دەدات، بۆیە دەتوانی لەرێگەی خواردنی هێلكەوە ئەو ڤیتامیناتەت دەستبكەوێت.

ئەلبیتا كاروتین زۆر گرنگە بۆ رووخسار كە لەناو سەوزەی وەك سپێناخ و گێزەر و قەیسی و پرتەقاڵ و مانگۆ هەیە.

پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە زیپكەی رووخساریان زۆرە، سیستمی خۆراكی بێ چەوری و ڤیتامین بی بەكاربێنن.

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure