کچە میدیاکارێکی بەناوبانگ بەهۆی عەزییەکەیەوە تووشی شەرمەزاری بوو

هەمەڕەنگ :: 21/09/2019‌ :: 7142‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


خانمە میدیاکاری ئوستورالی "فیونا ویلان" لە ئاهەنگێکی خێرخوازیدا کە ساڵانە ئەنجامدەدرێت لەژێر ناوی "midwinter ball" تووشی دۆخێکی شەرمەزارکەر بوو، بەهۆی بەهەڵە لەبەرکردنی عەزییە گرانبەهاکەیەوە.

فیونا لە ئاهەنگ و ئێوارە خوانەکەدا بە عەزییەکی سپییەوە دەرکەوت لە دیزاینی دیزاینەری بەناوبانگ "toni maticevski"، بەڵام دوای گرتنی وێنەیەک و بڵاوبوونەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکاندا بۆی دەرکەوت عەزییەکەی بەهەڵە پۆشییوە و قۆڵی عەزییەکەی لەبەرنەکردووە و وایزانییوە پێویستە ئەو بەشە بەسنگیدا بێتە خوارەوە.

فیونا هەر لەناو ئاهەنگەکەدا و دوایئەوەی بۆیدەرکەوت بە هەڵە عەزییەکەی پۆشییوە، چاکیکردەوە و لە تویتەرەوە داوای لێبووردنی لە دیزاینەرەکە کرد.


و: پەری 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure