پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 21/09/2019‌ :: 4492‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كاوڕ
هه‌وڵبده‌ زیاتر گرنگى به‌ كاره‌كه‌ت بده‌یت و پلانه‌كانى داهاتووت په‌ره‌پێبده‌.

گا
ئاگادارى خۆتبه‌ و زۆر گوێ له‌ ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت رامه‌گره‌ و سوود له‌ ئه‌زموونى رابوردووت وه‌رگره‌، بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوودا نه‌كه‌ویته‌ هه‌ڵه‌وه‌.

دووانه‌
هه‌ندێك رووداوى پێشبینى نه‌كراو رووده‌ده‌ن و ده‌تخه‌نه‌ دۆخێكى ئاڵۆزه‌وه‌، به‌ڵام به‌ كارامه‌یى و ژیرى خۆت مامه‌ڵه‌ بكه‌ به‌سه‌ریدا زاڵده‌بیت.

قرژاڵ
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت هه‌واڵى خۆشت پێده‌دات و هه‌وڵبده‌ له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌ى كاركردنه‌ به‌رده‌وامبیت بۆئه‌وه‌ى هه‌میشه‌ له‌لووتكه‌دابیت.

شێر
قۆناغێكى نوێ له‌ژیانت ده‌ستپێده‌كات، به‌گیانێكى نوێ و به‌جۆشه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌.

فه‌ریك
له‌م ماوه‌یه‌دا راستى هاوكاره‌ نزیكه‌كانت بۆ ئاشكراده‌بێت كه‌ به‌دڵت نابێت.

ته‌رازوو
پێویسته‌ مێشكت ته‌واو ساف بكه‌یت و پشوو بده‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌هۆى فشاره‌كانى سه‌ر كاره‌كه‌ته‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ زۆر ماندوویت.

دووپشك
هه‌وڵبده‌ ئه‌و توڕه‌ییه‌ى هه‌ته‌ له‌ ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت نه‌یهێڵیت و پارێزگارى له‌ ئارامیت بكه‌.

كه‌وان
به‌م نزیكانه‌ هه‌واڵێكى خۆشت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت پێ ده‌گات و له‌وانه‌یه‌ پله‌ت به‌رزبكرێته‌وه‌ و دڵخۆشت ده‌كات.

گیسك
هه‌وڵبده‌ له‌كاتى هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانت نه‌رمونیان بیت، بۆئه‌وه‌ى تووشى كێشه‌ و ململانێ نه‌بیته‌وه‌.

سه‌تڵ
ئارام به‌ و مێكشت سافكه‌ و به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌كه‌ت هه‌نگاو بنێ.

نه‌هه‌نگ
هه‌وڵبده‌ له‌كاتى كاركردنتدا ته‌ركیزت زیاد بكه‌یت و به‌هێمنى كاره‌كانت بكه‌یت بۆئه‌وه‌ نه‌كه‌ویته‌ هه‌ڵه‌وه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پێداچوونەوە: پەری

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure