ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ كێن كه‌ نیان عه‌بدوڵا به‌م شێوه‌یه‌ باسى كردوون

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2949‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند نیان عه‌بدوڵا له‌ ئینسته‌گرامه‌كه‌ى وێنه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سێ هونه‌رمه‌ندى تر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و مژده‌یه‌كى داوه‌ته‌ هه‌وادارانى.


له‌و وێنه‌یه‌ى نیان عه‌بدوڵا له‌ ئینسته‌گرامه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، خۆى و هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان كه‌ویار و حه‌مید عوسمان و ئاریان كه‌ریمى تێدایه‌ و نووسیویەتی لەگەڵ ئەم هونەرمەندە دەنگ خۆشانە.

نیان عه‌بدوڵا له‌ پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تى: ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌كاتى خۆئاماده‌كردن بۆ كۆنسێرتێك له‌شارى سلێمانى به‌هاوكارى تیپى مۆسیقاى سلێمانى گیراوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌م ده‌ستپێبكه‌ین.

ئا: ه.ك
پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure