پشته‌ملى كچێك ئاوسابوو ببینه‌ چى تێدا ده‌رده‌هێنرێت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 34241‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

دكتۆره‌ ساندرا لیى پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رى شێرپه‌نجه‌ى پێست و نه‌خۆشییه‌كانى پێست و جوانكارییه‌ له‌ ئه‌مریكا، له‌ یوتیوب ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تیایدا گرێیه‌كى چه‌ورى گه‌وره‌ له‌ پشته‌ملى كچێك ده‌رده‌هێنێت.


دكتۆره‌ ساندرا ده‌ڵێت: "ئه‌و گرێیه‌ى له‌ پشتى ملى ئه‌و كچه‌ ده‌ریهێناوه‌ له‌ هه‌موو كه‌سێكدا ئه‌گه‌رى دروستبوونى هه‌یه‌ و هه‌ركاتێك دروستبوو، پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانى پزیشكى پسپۆڕ بكرێت و ده‌ربهێنرێت".

یوتیوب و فه‌یسبوك رێگه‌یان به‌ دكتۆره‌ ساندرا لیى داوه‌ ڤیدیۆى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانى بڵاوبكاته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ قێزه‌ونن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ زۆر هه‌ستیارن و هه‌ركه‌سێك ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى به‌سه‌رهات ده‌بێت سه‌ردانى پزیشكى پسپۆڕ بكات.

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ له‌ماوه‌ى 10 رۆژدا له‌ یوتیوب زیاتر له‌ 760 هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure