ئایا ئالوودەبوون بە سێكس نەخۆشییە؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5753‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
پێشتر پسپۆرانی ئەمریكی و بریتانی بە نیازبوون ئالوودەبوون و حەزی لە رادەبەردەر بۆ سێكس لە لیتسی نەخۆشییە دەروونییەكان تۆماربكەن، بەڵام دوای نوێترین لێكۆڵینەوەكان ئەو خووە، وەكوو نەخۆشی قبوول نەكراوە.

 
بە بڕوای پسپۆرانی و لێكۆڵەرانی بورای سێكسی و پەیوەندییە سۆزدارییەكان، ئالوودەبوون بە سێكس بە ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەكان یان كحول بەراوورد ناكرێت، و بە نەخۆشیش ئەژمار ناکرێت، تەنیا وەكو كێشە یان كێشەیەكی كاتی بە تایبەت بە هۆی كێشەكانی دەروونی و لەوانە بوونی ترس و دڵەڕاوکێ لەبەرچاو دەگیرێت و هێمان بۆ چارەسەرنەبوونی كێشە دەروونییەكان.
ئەو پسپۆرانە دەڵێن:"  ئالوودەبوون بە مانای پەیوەست بوون بە شتێك كە وازهێنان لەو شتە ببێتە هۆی گیان لەدەستدان بەڵام حەزی لەڕادەبەدەر بۆ سێكس شتی واروونادات بۆیە، ناچێتە ریزی نەخۆشی و ئالوودەبوونەوە.
یەكێك لە هۆكارەكانی دیكەی ئەوەی ئالوودەبوون یان حەزی لەڕادەبەدەر بە سێكس نەخۆشی نییە، ئەوەیە زۆربەی ئەو كەسانە سێكس بۆ بەرەنگاربوونەوە بەرامبەر كێشەکانی دیكە بەكاردەهێنن و دەكرێت ئەو كەسانە دوای چارەسەر و نەمانی كێشەكان بە تایبەت كێشە دەروونییەكان، لەباری سێكسییەوە نۆرماڵ و ئاسایی ببنەوە و ئەو حەزە لەڕادەبەدەرەیان نەمێنێت.

 

پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure