بڕیارێك دانیشتوانی شارۆچكەیەك ناچار دەكات دڵ خۆشبن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 471‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

فریدی ریڤیو سەرۆكی شارەوانی ئیسار ئان بوكاجی فرەنسا، دانیشتوانی ناوچەکەی کە 9 هەزار كەسە پابەند دەكات بەوەی دڵخۆش بن و بۆ ماوەی هەفتەیەك میوزیكی خاو بژەنرێت و ئەو پەرتوكانەی قەدەغەكردووە كە باس لە چیرۆكی خەمناك دەكەن.

ریڤیو بەیاننامەیەكی فەرمی لەمبارەیەوە دەركردووە ئامەژەی بەوەکردووە كە ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت لە چوارچێوەی ڤستیڤاڵی فێڵ ئان جو (شارە دڵخۆشەكە).

سەرۆكی ئەو شارەوانییەی فرەنسا دەڵێت: "بەهۆی زوو بڵاوبونەوەی دڵ تەنگی و زیانەكانی لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و كەمبونەوەی تیشكی خۆر داوا دەكەم رێگری لەهەر كەسێك بكرێت كە ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم دەربڕینی دڵ خۆشی".

هەروەها داوا لە هاووڵاتیان دەكات رۆژی سێ جار پێبكەنن بۆ ئەوەی هۆڕمۆنی ئەندۆرفین لە لەشیاندا زۆرتر بێت كە هۆڕمۆنێكی تایبەتە بە دڵخۆشی. 

پێداچوونەوە: پەری

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure